English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد حاجی مەحمود: كورد پێویستی به‌ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانیه‌
2019-09-03 [06:38 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان داوای دامەزراندنی ئەنجومەنێکی راوێژکاری بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، دەبێ حزبەکان خۆیان کاک مەسعود بۆ سەرۆکایەتیی ئەو ئەنجومەنە راسپێرن.

محەمەدی حاجی مەحمود (کاکەحەمە)، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (دەنگی ئەمریکا)، بە پێویستی دەزانێ ئەنجومەنێکی راوێژکاریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێ، کە هەموو حزبەکانی کوردستان، لەخۆ بگرێت.

محەمەدی حاجی مەحمود هۆکاری دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنەی بۆ بەشداریکردنی هەموو حزبەکان لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیی هەرێمی کوردستان گەڕاندووەتەوە، چونکە چەندین حزب هەن نە بەشداری پەرلەمانن و نە حکوومەت.

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێی وایە هیچ حزبێک بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە دژی دروستکردنی ئەو ئەنجومەنە نییە، ”کۆمەڵێک لە برادەرانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی“ پێیان باش بوو ناوی ئەنجومەنەکە (ئەنجومەنی راوێژکاری) بێت.

لەبارەی سەرۆکایەتیی ئەو ئەنجومەنە، کاکە حەمە رایگەیاندووە، ”پێموایە دەبێ حزبەکان خۆیان پێشنیار بکەن  و داوا لە کاک مەسعود بکەن بۆ سەرۆکایەتیی ئەو ئەنجومەنە“، چونکە سەرۆک بارزانی ”کەسایەتییەکی دیار و ناسراوە“ و خاوەن پێگەیە.

محەمەدی حاجی مەحمود جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەرچی ئێستا سەرۆک بارزانی هیچ پۆستێکی فەرمی نییە، بەڵام هەموو شاندە بیانییەکان بۆ کوردستان بەبێ دیدار و وەرگرتنی رای ئەو لەسەر پرسە جیاوازەکانی کوردستان، ناگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە، سەرۆک بارزانی پێویستی بە پۆست نییە، بەڵام کورد بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی سیاسی یان راوێژکاری، پێویستیی بە کەسایەتیی سەرۆک بارزانییە.





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad