English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2019-09-03 [06:55 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك له‌ سایته‌كان، بابه‌تێك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ مه‌ گوایه‌ جۆرى ئه‌و بۆیه‌ى بۆ هێڵكاریی شه‌قامی 100 مه‌ترى له‌پاش دووباره‌ قیڕتاوكردنه‌وه‌ى به‌كار هاتووه‌، خراپه‌ و كاڵ بۆته‌وه‌".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد، ده‌ركه‌وت كه‌ بۆیه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كى نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى بۆیه‌كه‌ به‌ كاڵى، ڕۆنێكى ڕه‌شه‌ له‌ قیڕه‌كه‌ ده‌رده‌چێت و وه‌كوو چڵك به‌سه‌ر بۆیه‌كه‌ ده‌مێنێتێه‌وه‌".

هاتوچۆى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ته‌نیا به‌ ئاو بۆیه‌كه‌یان شۆریوه‌ و بینیویانه‌ بۆیه‌كه‌ وه‌ك خۆیه‌تى و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگ و بڕى ئه‌ستووریی بۆیه‌كه‌ و جۆره‌كه‌شى كێشه‌ى نه‌بووه‌.





ئەم هەواڵە 1954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad