English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێکارى تازە ده‌گرێته‌ بەر بۆ قەدەغەکردنى تەکسى لە فەرمانبەران
2019-09-03 [07:27 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بۆ جێبەجێکردنى رێکارەکانى قەدەغەکردنى کارى تەکسى لە مووچەخۆران و بەشێکى فەرمانبەران لە رێگەى تۆمارى بایۆمەترى رێکارێک دەگیرێتەبەر.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە باسی راگەیاند: لە رێگەى سیستەمى بایۆمەترى پرسى قەدەغەکردنى تەکسى لە فەرمانبەران رێکدەخرێتەوە.

ئه‌فه‌ندی گوتیشی:" ئێمە داتاى ئەو ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆره‌مان لایە ، ئێمە سیستەمێکمان دروست کردووە بۆ وەزارەتى ناوخۆ بۆ ئەوەى بتوانن ئەوانە ئاشکرا بکەن کە رێنمایى قەدەغکردنى کارى تەکسی دەیانگرێتەوە".

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە نووسراوێک، کاری شۆفیریی تەکسی بۆ گشت ئەفسەر و کارمەندانی میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ‌و کارمەندانی میلاکی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ‌و گشت هێزە چەکدارەکان ‌و کارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرد، هاوکات کارى تەکسى لە فەرمانبەرانى شارستانى سەروو پلە 7 یش قەدەغەکرد.

ئەفەندى جه‌ختی كرده‌وه‌: " ئەو کەسانەى داواى مۆڵەتى شۆفێرى تەکسى دەکات، دێت سەردانى ئێمە دەکات بۆ تۆمارکردنیان و تێستکردنیان، ئەگەر سیستەمەکە رێگەى پێ بدات ئەوە بۆى دەبێت شۆفێرى بکات و نوسراوى پێ دەدرێت بە پێچەوانەوە بێت لێى قەدەغە دەکرێت".

بەپێى رێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ فەرمانبەرانى پلە 6 و 5 و بەسەرەوە مافى ئەوەیان نیە کە تەکسى لێبخوڕن".

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری ئاشكراشی كرد:  ئەوان سیستەمەکەیان ئامادەیە بەڵام وەزارەتى ناوخۆ دەیەوێت پەرە بە سیستەمەکە بدەن، گوتیشى:" بڕیار بوو 15ى 9 وەزارەتى ناوخۆ دەست بە کارەکە بکەن، بەڵام رەنگە ماوەیەک دوا بخرێت،.

 وەزیرى ناوخۆ باسى لەوە شکردووە، مانگێکیش ئەو پڕۆژەیە دوابخرێت باشترە لەوەى بە کەموکوڕى جێبەجێ بکرێت".

 زیاتر لە 80 هەزار تەکسى لە هەرێمى کوردستان هەیە کە بەشى زۆریان لاى مووچەخۆرانە.

 





ئەم هەواڵە 12439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad