English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناخۆی عێراق سەردانی كەركووك دەكات
2019-09-03 [11:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سێشەممە ٣ی ٩ی ٢٠١٩ وەزیری ناوخۆی عێراق، دوور لە چاوی میدیاكان و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی كەركووكەوە دەچێتە كەركووك.

 

لەمبارەیەوە ناسر هەركی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجومنی  نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند: "بە شێوەیەكی فەرمی ئێمە لە سەردانەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە".

 

ئەوەشی خستە ڕوو كە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ڕای گەیاندووە كە دەیەوێت سەردانی هەموو ئەو دامودەزگایانە بكات، كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن بۆ ئەوەی دواتر بەرنامەی كاری ئامادە بكات.هەر پەیوەند بەم پرسە محەمەد كەمال، سەرۆكی لیسی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك  ڕاگەیاند: "لە میدیاكانەوە ئاگاداری هاتنی وەزیری ناوخۆم بۆ كەركووك ، چونكە ئەوان هیچیان پێ ڕانەگەیاندووین".

 

سەرۆكی لیستی برایەتی پێی وایە سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ كەركووك، لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەیە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان کردوێتی. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە

 

هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتەکەی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووە و لەبارەی هەندێ پرسی سەربازی، ئەمنی، پاسپۆرت و نشینگە و سنوورەکان لە نیوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.

سه‌رچاوه‌: باس





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad