English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
2019-09-03 [11:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه‌ هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

به‌در زیادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له‌ساڵانی رابردوو به‌هه‌زاران مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان دراون.

هه‌روه‌ها گووتی: یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامه‌كان له‌دیارده‌ی چه‌ك، هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

گوتیشی: كێشانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌.

 روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زیری ناوخۆ میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن په‌یڕه‌و ده‌كات،  كه‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ چینێكی دیاریكراوی وه‌ك پله‌ی تایبه‌ت و پارێزه‌رو دادوه‌ركان له‌خۆ ده‌گرێت.

 





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad