English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆچه‌ر بیركار به‌ یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا
2019-09-03 [12:01 PM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆچه‌ر بیركار، زانای كورد له‌ بواری بیركاری، له‌لایه‌ن گۆڤارێكی به‌ریتانیه‌وه‌، به‌ یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا.

گۆڤاری پرۆسپێكت، ساڵانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان، 50 بیرمه‌ند ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه‌، كۆچه‌ر بیركاری له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و 50 بیرمه‌نده‌ كاریگه‌ره‌ی جیهان داناوه‌.

گۆڤاره‌كه‌ له‌ باسی ده‌ستنیشانكردنی بیركاردا نووسیویه‌تی: " له‌ نێو ئه‌و 50 بیرمه‌نده‌ی گۆڤاره‌كه‌ ده‌ستنیشانیكردبوون، سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌نگیان به‌ كۆچه‌ر بیركار داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان بكرێت".

كۆچه‌ر بیركار، له‌ ساڵی 2018، به‌رزترین خه‌ڵاتی له‌ بواری بیركاریدا پێ به‌خشرا، كه‌ خه‌ڵاتی فیڵدزه‌، دواتریش بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه‌ دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا.

بیركار، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە‌ و له‌ ساڵی 2000 وه‌ك په‌نابه‌رێك رووی كردووه‌ته‌ وڵاتی به‌ریتانیا، جیا له‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ بواری بیركاری، كه‌ به‌رزترین خه‌ڵاتی بواره‌كه‌یه‌، چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌.





ئەم هەواڵە 2956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad