|
Z.N.A
دوای چه‌ندین مانگ چاوه‌روانی مۆبایلی سامسۆنگ گلاكسیA90 به سیسته‌می 5Gله كۆریا نمایش ده‌كرێت.
كۆمپانیاكانی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌مسال چه‌ندین مۆبایلی نوێ یان به‌رهه‌مهێناوه به سیسته‌می پێشكه‌وتووی 5G وه‌كوو گلاكسی نۆت 10 پلاس و وان پلاس 7 پرو.
سامسۆنگ بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی چینی ركابه‌ری بكات مۆبایلی نوێی گلاكسی به سیسته‌می نوێ 5G به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
زاكیرهیهكی 6 یا 8 گێگابایتی هه‌یه و له‌ناوخۆ 128 گێگابایتی زاكیره هه‌یه به شاشه‌یه‌كی 6.7 ئینچیOLED و رزولوشنی 1080 پێكسل و حه‌ساسی په‌نجه‌مۆری له ژێره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یه هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی 3لایه‌نه كه كامێرای سه‌ره‌كیه‌كه‌ی 48 مێگاپێكسله و كامێرای سێلفیهكهی 32 مێگاپێكسله.
پاتری 4500 میلی ئامپه‌ر كاتژمێری و سیسته‌می شه‌حنی 25 واتی هه‌یه.
ئەم هەواڵە 16009جار خوێندراوەتەوە |