English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك زانیاریی نوێ ده‌خاته ڕوو
2019-09-03 [12:16 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری نوێ له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك ده‌خاته‌ ڕوو و پێی وایه چه‌ند پرسێكی گرنگ هەیە کە دەبێ له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن و لێکگه‌یشتنیان له‌سه‌ر بكرێت.

 

د. عیرفان كه‌ركووكی، ڕاگەیاند: "له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك دوو لێژنه‌ له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ ل،ێژنه‌ی یه‌كه‌م له‌ ئاستی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه‌ و لێژنه‌ی دووه‌م له ‌ئاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌، و هه‌ردوو لێژنه‌كه‌ له‌كاردان و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك، هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام شتی فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ نییه‌".

 

ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گه‌یاند: "پرسی كه‌ركووك پێویستی به‌ رێككه‌وتن و لێگه‌یشتنی نێوان هەولێر و به‌غدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌كات هه‌یه"‌.

 

له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌ركوك و مه‌ترسیی هێنانی توركمانی شیعه‌ له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ بۆ قەزای خورماتوو كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ باسی لەبارەوە ده‌كرێت، د.عیرفان كه‌ركووكی ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ ئارا دایه،‌ چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ هه‌بوونی داعش و حه‌شدی شه‌عبیدا دەکوڵێت و له ناوچەکانی‌ كفری، كوڵه‌جۆ، جه‌له‌ولا، داقووق و دووز" خه‌ڵك ماڵه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن و داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسیشی له‌سه‌ر كورد هه‌یه"‌.

سه‌رچاوه‌: باس





ئەم هەواڵە 2260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad