English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابوڵ روویدا و شازدە کەس كوژران
2019-09-03 [12:29 PM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی شه‌وی رابردوو، له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا و نزیکەی 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 119 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌ڕی نۆیه‌می گفتوگۆكانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆتاییان هات و هه‌ردوولا رایانگه‌یاند، له‌ رێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ كاتێكدا سه‌رقاڵی دانووستانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كابوڵی گرته‌ ئه‌ستۆ.

نه‌سره‌ت ره‌حیمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر بێت، چونكه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی وێرانبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیان.

گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌كه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی گرین ڤیلیجی گرتووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ ژماره‌یه‌ك خانووی میوانداری و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تێدان.

ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس له‌ سه‌ر زاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ بیانییه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا له‌ رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران و 90ی دیكه‌ بریندار بوون. 

 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad