English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووبارە هەولەکان بۆ بە هەرێمکردنی بەسرا دەست پێدەکەنەوە
2019-09-03 [12:43 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 3-9-2019، کەریم شەواک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنەکەی کرد، سکاڵای یاسایی لە دژی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدومەهدی، تۆمار بکات.

کەریم شەواک رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیاری بۆکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئامادەکاریی بۆ رێکارەکانی جێبەجێکردنی راپرسییەک لە پارێزگاکە، دەرنەکردووە، پێویستە لە دادگای باڵای فیدڕالی سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێ.

بەپێی ماددەی 119ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەموو پارێزگاکانی عێراق مافی داواکردنی بوون بە هەرێمیان هەیە، بەو مەرجەی یەک لە دەی دەنگدەرانی پارێزگاکە یان یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، داوای بوون بە هەرێم بکەن.

پێشتر ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری بە هەرێمبوونی پارێزگاکەی داوە و بڕیارەکەش نێردراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵام حکوومەتی عێراق بڕیاری بۆ کۆمسیۆن دەرنەکردووە.

پارێزگای بەسرە، کە کەوتووەتە باشووری عێراق و بە شادەماری ئابووریی ئەو وڵاتە دادەندرێ، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و دانیشتووانەکەی تەنانەت لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن، بۆیە چەند ساڵێکە هەوڵی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەدەن.

 





ئەم هەواڵە 6895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad