English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە
2019-09-03 [03:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەممە پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان وبەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە.

سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە خەڵکی کوردستان ئومێدى بە کابینەی نوێی حکومەت هەیە و گوتیشی: "پشتیوانیی هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات. لە هەمانکاتدا هاووڵاتیانیش هاوکاری حکومەت بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارنامەکەی جێبەجێ بکات. گوتیشی:  "یەکێك لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان وبەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad