English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار
2019-09-04 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار رێكاری یاسای دژی زیادەرۆكان و تاوانباران دەگرێتەبەر

لە چەند رۆژی رابردوو چەند حالەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لەبەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی رووداوە كە دوا حالەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی، سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە. وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان، هەروەها وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی مولكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار





ئەم هەواڵە 5245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad