English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌ت وه‌ڵامی دوو راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رایتس وۆچ ده‌داته‌وه‌
2019-09-04 [10:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە روونکردنەویەکدا لەسەر دوو راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت، پێویستە زەمینەیەکی لەبار  لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بڕەخسێنرێت بەر لە گەڕانەوەی ئاوارەکان.

بەم دواییانە بابەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان پاش رزگارکردنی ناوچەکانیان لەدەستی داعش بووەتە مژاری سەرەکی زۆرینەی رێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەکان لەوانە هەردوو رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هیومان رایتس وۆچ  لە رێکەوتی ٢و٤ی ئەیلولی ٢٠١٩  لە دوو راپۆرتی جیادا باس لەوە دەکەن کە هەوڵێک هەیە بۆ بەزۆر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە هەندێک کەمپەکان  بەتایبەتی لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکوک، سەڵاحەدین و نەینەوا.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان پاش رزگارکردنیان لەدەستی داعش د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم گوتی: حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەدایە هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بکرێت بۆ مەبەستی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان" بەڵام دانیشتوانی بەشێک لەو ناوچانە بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی و بوونی مینی چێندراو لەو ناوچانە ئەستەمە بتوانن بە ئاسودەیی بگەڕێنەوە. بۆیە سەرەتا پێویستە ئەو ناوچانە لەو مینە چێندراوانە پاک بکرێنەوە و سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانیان لە ئاوی پاک، فریاکەوتنی سەرەتایی، خوێندن و کارەبایان بۆ دابین بکرێت پاشان بگەڕێنەوە. لە لایەکی دیکەشەوە ژمارەیەکی زۆر شانەی نوستووی داعش لەو ناوچانە بوونیان هەیە و مەترسیان بۆ رەوشی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکە دروست کردووە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی داهات بۆ ژیان کردن یەکێک لەسەرەکیترین رێگرییەکانە لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناوچەکانیان".

د.دیندار زێباری رایگەیاند "رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێم بە پالپشتی ئاژانسە نێودەلەتیەکان بە تایبەتی ئەو ڕێکخراوانە کە لە کەمپەکان بونیان هەیە یارمەتیدەر بوونە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەبێ جیاوازی ئایین و نەتەوە و بە ئارەزوومەندانە. بڕیاری گەڕانەوە یاخود نەگەڕانەوە دەکەوێتە ئەستۆی خودی ئاوارەکان و دواتر  دام  و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڵوکالی کار ئاسانیان بۆ دەکات بەتایبەت ئەگەر دڵنیا بوونەوە لەوەی کە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک بۆسەر ژیانیان بوونی نییە.

لە کۆتایی قسەکانیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان و هیومان رایتس وۆچ دەکات لەوەی کە پێویستە بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە جێگیر و سەقامگیر بیت و زەمینەیەکی لەبار بڕەخسێنرێت پێش گەڕانەوەی ئاوارەکان و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەماهەنگییەکی کارا هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان و پێکەوە لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەرووی هاوبەشی لە زانیاری و ستراتیژیەتی نوێ بۆ پێشخستنی گیانی پێکەوەژیان نێوان پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست".

 





ئەم هەواڵە 1345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad