English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یانەی گەورە رکابەری لەسەر ئیرکسن دەکەن 
2019-09-04 [11:59 AM]

ZNA- ھەولێر




کرستیان ئیرکسن ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی بووتە جێگەی چاو تێبڕینی یانەکانی یۆڤانتس ، مانشستەر یونایتد و ئەنتەرمیلان . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، یانەکانی مان یونایتد ، یۆڤانتس و ئەنتەرمیلان ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزان کرستیان ئیرکسن مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی ئیرکسن لەگەڵ یانەی تۆتنھام لە ھاوینی داھاتوو تەواو دەبێت ، لەبەر ئەمە یانەی تۆتنھام لە میرکاتۆی زستانە ئەو یاریزانە دەفرۆشێت ، ئەگەر نا لە ھاوینی داھاتوو بە خۆڕایی یانەکەی جێ دەھێلێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئیرکسن یەکێکە لەو یاریزانانەی ئاستێکی نایابیان لەگەڵ یانەی تۆتنھام پێشکەش کرد ، ھەرچەندە یانەکەی ھەوڵیدا بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و مووچەکەشی بەرز بکاتەوە ، بەڵام ئیرکسن رەتیکردەوە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و بڕیاریداوە ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad