English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ٧ كەشتیوانی كەشتییە بەریتانییەكەی ئازاد كرد
2019-09-04 [12:27 PM]

ZNA - هەولێر


عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئەیلول، ٧ كەشتیوانی كەشتییە بەریتانییەكەیان ئازاد كردووە كە لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرگیرابوو.

بە گوتەی موسەوی، ٧ كەشتیوانی كەشتیی ئێستنا ئیمپروی بەریتانیایان ئازاد كردووە كە ھاووڵاتیی ھیندی و رووسی بوون، بەڵام كاپتێنی كەشتییەكە و ژمارەیەك لە كەشتیوانەكانی دیكە ئازادنەكراون و لە ئێرانن.

كەشتیی نەوتھەڵگری بەریتانی ئێستنا ئیمپرو، مانگی رابردوو لە ئاوەكانی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا و تا ئێستا ھەوڵەكانی بەریتانیا بۆ ئازادكردنی ئەو كەشتییە بێ ئەنجام بووە.





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad