English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌: بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ناردنی هێزی زیاتری خۆی بۆ ناوچه‌ی ئارام نازانرێـت
2019-09-04 [12:46 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات لقی سیاسیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند، پێویسته‌ هێزی ئه‌مه‌ریکیی زیاتر بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ناوچه‌ی ئارام بنێردرێنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڵام دیار نییه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا چ بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئیلهام ئه‌حمه‌د بۆ‌ ئاسۆشێتێدپرێس دڵنیاییی ئه‌وه‌ی دا كه‌ به‌ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی ئارام که‌س له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاواره‌ نابێت، وتیشی، ئامانجی کورد له‌وه‌ی ڕازی بووه‌ به‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ئه‌وه‌یه‌ کوردی سووریا ئه‌م په‌یامه‌ ده‌گه‌یێنێت که‌ ئاماده‌ی دانووستان و دیالۆگه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا بۆیه‌ پێشوازیی له‌و پڕۆژه‌یه‌ کردووه‌ و له‌ جێبه‌جێ‌کردنیشیدا به‌شدار بووه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ له‌ هێڵی سنووره‌وه‌ به‌ قووڵاییی 5 بۆ 14 کم ده‌کشێته‌وه‌ و چه‌کی قورسی ئه‌و هێزانه‌ش تا قووڵاییی 20 کم پاشه‌کشێیان پێده‌کرێت.

هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ تیشکی خستۆته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی سووریا بۆ ناوچه‌ ئارامه‌کان و جه‌ختیشی کردۆته‌ ته‌نها ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌که‌ که‌ له‌ کاتی قه‌یرانی سووریا ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌.

 





ئەم هەواڵە 1126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad