English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕی سەرکردەیەک بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد
2019-09-05 [08:54 AM]

ZNA-هەولێر


عه‌بدوڵڵا كوڕی سه‌ركۆماری پێشووی میسر، محه‌مه‌د مورسی به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.

كوڕه‌ گه‌وره‌ی محه‌مه‌د مورسی، ئه‌حمه‌د مورسی له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ براكه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزه‌ری خێزانی مورسی، عه‌بدولمونعیم عه‌بدولمه‌قسود هه‌واڵی كۆچی دوایی كردنی عه‌بدوڵڵا مورسی پشتڕاستكرده‌وه‌.

تا ئێستا هۆکاری تێکچوونی باری تەندروستیی عەبدوڵڵا محەمەد مورسی و تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، ئاشکرا نەکراوە.

محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-6-2019 لەکاتی دادگاییکردنی، گیانی لەدەست دا.

دوای کۆتایی هێنان بە حوکمی حوسنی موبارەک، محەمەد مورسی، کە لە ساڵی 1951 لەدایک بووە، بە هەڵبژاردن لە 2012 - 2013 بووە سەرۆکی میسر.

جەنەڕال عەبدولفەتاح سیسی، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد مورسی، وەزیری بەرگریی میسر بوو، بە بەکارهێنانی سوپا لە ساڵی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسیدا کرد و خۆی وەک سەرۆک کۆماری میسر ناساند، رەوتی ئیخوان موسلیمین و محەمەد مورسی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی، وەک تیرۆریست ناساند

هه‌روه‌ها پارێزه‌ری خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی میسر، محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ داواكاری گشتیی تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مردنی كوڕه‌ بچووكی سه‌رۆكی پێشوو ده‌كات، خێزانه‌كه‌شی چاوه‌ڕوانی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ن.
 





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad