English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆراگریی و بڕینی رێگە سەختەكانە بەرەو سەرفرازی ..
2019-09-05 [09:26 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


حەفتاوسێ‌ ساڵ لەمەوبەر، لە 16ی ئابی ساڵی 1946 لەدایكبوونی پارتی دیموكراتی كوردستانە بە سەرۆكایەتی رێبەری كورد مستەفا بارزانی لەدایكبوونی پارتی ،دەسكەوتێكی مەزن و گرنگ بوو بۆ رۆڵەكانی گەل، هەر لەم رۆژە بوو مژدەی ئەوە بڵاو كرایەوە كەلەمەودوا هەموو رۆڵەكانی گەلی كوردستان یەكگرتوانە و لەسەر رێبازێكی نەتەوەیی پێشكەوتنخواز خەباتی رێكخراوەیی دەكەن و بەیەك رێز تێدەكۆشن مافە نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی و ئابووریەكانی گەلی كوردستان تاوەكو لە عێراقێكی دیموكراتی و فرەنەتەوەیی و حیزبیدا بهێننەدی، پارتی هەر لەرۆژی لەدایكبوونییەوە. بەراسپاردەو رینوێنی بارزانی نەمر و بەرەنج و تێكۆشانی رۆڵە هۆشیار و بەئەمەكەكانی گەلی كوردستان جێی قایم كردو گەشەی كرد، رێبازێكی وای گرتەبەر كە نەك هەر حزبی رۆڵەكانی كورد بوو، حزبی توركمان و ئاشوری و كلدانەكانی كوردستانیش بوو، حزبی موسڵمان و مەسیحی و یەزیدیەكانیش بوو. . چۆن داوای مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی كوردی كردوە، ئاواش بۆ هێنانەدی مافی توركمان و ئاشوری كلدانەكانی كوردستان تێیكۆشاوە،. چۆن داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی عێراق كردووە ئاواش خەباتی بۆ بەدیموكراتی بوونی عێراق كردووە و پێی وابووە لەسێبەری بەدیموكراتی بوونی عێراقدا مافی كورد و گشت نەتەوەكانی دیكە دێتەدی، هەر بۆیە هەردەم لەلایەن نیشتیمانپەروەر و دیموكراتخوازەكانی عارەبیش رێزی لێنراوە و لەكاتی پێویستیشدا لایەنەكی ئارام و پارێزەریان بووە، رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان كە رێبازی بارزانی نەمرە، رێبازێكی نەتەوەیی پێشكەوتن خواز بووە و ئاواتی هێنانەدی مافەكانی گەلی كوردستانی بووە، هەر بۆیەش73 ساڵە لەگەڵ ئەو هەموو سەختی و كارەسات و نسكۆیانەش كە بەسەری هاتووە، كەچی نەك هەرتوانیویەتی خۆی رابگرێ، بەڵكو گەشەی بەردەوامیشی كردووە، پارتی. . رێبەری گەورەترین شۆرشی كوردانە، كە شۆرشی مەزنی ئەیلوولەو هەر لەسەر دەستی پارتی و بارزانی نەمریشدا رێكەوتن نامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 هاتەدی و بەرەسمی دان بەمافەكانی گەلی كورد لە كوردستانی عێراق نرا، بەهۆی پلانێكی ناڕەواو هاوپەیمانیەتی چەندین دەوڵەت كە شۆرشی ئەیلوول توشی نسكۆ هات، سەنگەرەكان چۆل نەكران و زوو شۆرشی گوڵان لەسەر هەمان رێباز بەرپاكرایەوە و بەردەوام بوو تابەهاندان و پشتیوانی پارتی و حیزبە نیشتمانیەكانی دیكەی نێو شۆرشی ئازادی خوازی گەلی كوردستان راپەرینی جەماوەری لە بەهاری 1991 دا بەرپاكراو بەشێك لە كوردستانی عیراق ئازاد كرا، ئەگەر لەساڵانی خەباتی ژێر زەمینی سەردەمی پاشایەتی و پاشان حوكمەتە یەك لەدوای یەكەكانی سەردەمی كۆماری و سیاسەتی توندو تیژی راگواستن و بەعەرەبكردن و ئەنفال و كیمیابارانی خەڵكی كوردستان و جینۆساید كردنی گەلی كورد، خەباتی پارتی و حیزبەنیشتمانیەكان سەخت و چارەنووسساز بوو، قۆناخی دوای راپەرین و چەسپاندن و پارێزگاری كردن لەم ئەزموونە دیموكراتییەی ئێستاش بەرقەرارە ئەركی سوكوو ئاسان نییە، بەتایبەتی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پارتی دایك و خودان73ساڵ خەباتی نەپساوە. پارتی دیموكراتی هەردەم خۆی بەیەكەم خەم خۆری ئەم ئەزموونە زانیوە هەردەم هەوڵی داوە بەهاریكاری و هاوكاری حیزبە كوردستانیەكان ئەم ئەزموونە بپارێزن و بۆ دۆست و دوژمنان بسەلمێنێ، ئەگەر لێ بگەڕێن كورد لەتوانای داهەیە خۆی بەڕێوە ببات لەگەڵ ژیانی سەردەمی خۆی بگونجیت لەسایەی سەرۆك مسعود بارزانی، هەر ئەمڕۆكەشە لە سێبەری پارتی و تەبایی و هاوكاری نێوان حیزبە كوردستانییەكان، لەبەر چاوی هەموو دنیادایە كە چۆن كوردستانی عیراق بۆتە نیشتمانێكی بچكۆلانە دیموكراتی لەناوچەكەدا، ئەگەر 16ی ئاب لەدایكبونی پارتییە. بەڵام پارتیش حزبی دایكە و تاكە حزبی نەتەوەیی گەلی كورد بوە، هەر بۆیەش ئەم رۆژە، تەنیا جەژنی پارتییەكان نیە، بەڵكو جەژنی تەواوی جەماوەری كوردستان و مۆركی جەژنێكی نەتەوەیی و نیشتمانیە بۆیەش هەموو كورد بەجەژنی خۆی ئەزانیت.بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازەیە لە پێناو سەربڵندی و سەرفرازیی نەتەوەیی و رٍەتكردنەوەی پاشكۆیی و ژێر دەستییە. پارتییەكان ئامانجیان روونە ، هیچ كات بە دوای خۆشگوزەرانی ، پۆست خوازی ، بەرژوەندی تایبەتی ، كۆشك و ڤێلادا كاتیان بە فیرۆ نەداوە ، بەڵكو بە درێژایی خەباتی بێ‌ وچانیان هەردەم لە سەنگەریی پێشەوە مەبەستیان خزمەتكاری گەلی و نیشتیمان بووە تا بە ئەمرٍۆ 
هەموو كات خۆشییەكانیان بۆ گەل و وڵاتەكەیان ویستووە ،نەك بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان ، سەرفرازیی كوردستانیان ئاواتی لە مێژینە بووە تا بە ئەمرٍۆ ، هەموو كات لەگەڵ سەختیی و ناخۆشییەكاندا گەورە بوونە ، سەربڵندی بۆ پارتییەكان ستراتیژی هەرە لە پێشینەی ئەرك و كارەكانیان بووە ، بۆیە ، پێكهاتە یا فرموولی پارتی و ئامانجەكەی روون و رەوایە ، خزمەتكردن بەگەڵ و نیشتیمان كە گەورەترین شانازییە ..
لە ماوەی 73 ساڵی رابردوو ، بە هۆی پێداگری و داكۆكیكردن لە مافە نەتەوەییەكان ، ئاڵا ، خاك و ناسنامەی نەتەوەیی ،سەدان جار تووشی مەترسی و هەرٍەشەی دوژمنانی كوردوكوردستان بۆتەوە ، بەڵام گرنگی بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوە دایە كە هیچ كاتێك ئامادە نەبووە سازش لە سەر دۆزی كورد بكات و لە ئامانجە دیاریی كراوەكانی پاشگەز ببێتەوە . 
پارتی دیموكراتی و كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی حزبی رۆژە سەختەكانە و پیاوی ئەركە گەورەكانە، پێچەوانەی هەندێ خەڵكی دیكە كە سیاسەتەكەیان بریتیە لە درووشمی گەورەی بێ كردار و گەوجاندنی خەڵك و جێبەجێكردنی ئەجێندای دوژمنەكانی كورد.
ئەم ستراتیژی و خۆراگرییەی پارتی بەسەرۆكایەتی بارزانی وایكردووە كە دۆست و دوژمن تەسڵیمی واقعی بێت و دان بە مافەرەواكانی كورد دانبێت و پارتی و بارزانیش تا گەیشتن بە گشت مافەرەٍواكان ساتێك رٍاناوەسێت .





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad