English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتارەکەی ئەردۆغان لیرەی تورکی داڕماند
2019-09-05 [12:48 PM]

​ZNA - هەولێر


دوای لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا، نرخی لیرەی تورکیا دابەزی.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لیرەی تورکیا بۆ ئاستی 5 لیرە و 70 قروش بەرانبەر به دۆلاری ئەمریکا دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە گوتارەکەی ئەردۆغان دراوی تورکی، لە ئاستی 5 لیرە و 67 قروش بەرانبەر دۆلارێک مامەڵەی پێوەدەکرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٥ی ئەیللوول، ئەردۆغان رایگەیاند ناوچەیەکی ئارام لە کۆتایی ئەم مانگە لە سووریا دروستدەکەن  و گوتی: ئەگەر ئەمریکاش هاوکار نەبێت، ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن.

هاوکات سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی، ئەگەر ناوچەی ئارام دروست نەكرێت، دەرگاكانیان بۆ كۆچبەران بە ڕووی ئەوروپادا دەكەینەوە.





ئەم هەواڵە 4261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad