English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بی‌پی: داخوازیی جیهانی بۆ نەوت ئەمساڵ ملیۆنێک بەرمیل زیاد دەکات
2019-09-05 [01:03 AM]

ZNA - هەولێر


بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای "بی پی" پێشبینی دەکات ئەمساڵ، داخوازیی جیهان بۆ نەوت ملیۆنێک بەرمیل زیاد بکات.

ئەم بەرپرسەی بی پی دەشڵێت، هەڵکشانی جەنگی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین و زیادبوونی ئاماژەکان بە دابەزینی ئابووریی جیهان کاریگەری نەرێنیان لەسەر خواستی پاڵاوگەکان بۆ نەوت دەبێت و بەمەش کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ خواست بۆ نەوتی خاو کەم بێتەوە.

بەگوێرەی لێدوانی ئەم بەرپرسه، بە گشتی چەندین فاکتەر بۆ زۆربوونی خواست لەمساڵدا هەبوو، بەڵام لە نێوەڕاستدا لاواز بوو. دیتمان لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکان بەر لە ئەنجامەکان خێرابووین، دواتر دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان دووبارە تووشی بێ‌ئومێدی بووینەوە.





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad