ZNA - هەولێر
حكوومەتی ئەفغانستان سەبارەت رێکكەوتنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان داوای روونكردنەوەی زیاتر دەكات.
زاڵمای خەلیل زاد، نوێنەری تایبەتیی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان سەردانی کابوڵی کرد و ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکەی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکای بە بەرپرسانی ئەفغانی ڕاگەیاند.
سدیق سدیقی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی كۆماری ئەفغانستان، لەم بارەیەوە رایگەیاند: کابوڵ نیگەرانە و سەبارەت بەو ڕەشنووسە ڕوونکردنەوەی زیاتری دەوێت تاوەکو بتوانین بە وردی ئەنجامەکان هەڵبسەنگێنین و ڕێگە نەدەن هیچ مەترسییەک دروست بێت.
ئەگەر ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.
ئەم هەواڵە 5077جار خوێندراوەتەوە |