English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..نه‌یمار به‌رازیلی له‌ شكست ڕزگاركرد
2019-09-07 [07:54 AM]

ZNA- ھەولێر


بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خول و پاڵەوانێتیەکانی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەى بەرازیل و کۆڵۆمبیا لە یارییەکی دۆستانەدا روبەروی یەک بونەوە.


لە ئەنجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌  بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و نەیماریش گەڕایەوە بۆ یاریکردن و گۆڵکردن.


لە گێمی یه‌كه‌م و له‌ خولەکی 19 کاسیمێرۆ بەلێدانێکی سەر گۆڵی یەکەمی بۆ سیلیساو تۆمارکرد، بەڵام دوای تەنیا شەش خولەک لویس فێرناندۆ مۆریێل ئەنجامەکەی بۆ کۆڵۆمبیا یەکسانکردەوە، لە خولەکی 34 هەمان یاریزان كۆڵۆمبیای کردە خاوەنی دوو گۆڵ و گێمی یەکەم لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتاییهات.

لەگیمی دووه‌مدا نەیمار پاسێکی جوانی لە دانی ئالڤێش وەرگرت وله‌ خولەکی 58  ئەنجامەکەی بۆ سامبا یەکسانکردەوە، یارییەکەش تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad