English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. هۆڵەندا به‌تۆماركردنی چوارگۆل ئەڵمانیای تووشی شکست کرد
2019-09-07 [08:31 AM]

ZNA- ھەولێر


لە درێژەى رکابەرییەکانی جەولەى پێنجەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لەناو یاریگاى خۆی میوانداری هەڵبژاردەى هۆڵەنداى کرد.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، دوای بە ئەنجامی 4-2  یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.

چوار گۆڵەکەى هۆڵەندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان دی یۆنگ، مالین، فینالدۆم و جۆناسان له‌ خوله‌كه‌كانی 59، 69، 79 و 90 تۆماركران.

دوو گۆڵەکەى ئەڵمانیاش له‌ خوله‌كه‌كانی 9 و 73 یاریزان گنابری و تۆنی کروز تۆماریانکرد.

لە کۆمەڵەی سێیەم، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامدانی 4 یاری و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، هەرچی ئەڵمانیاشە بە پلەی دووەم دێت و خاوەنی 9 خاڵە.





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad