English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی و شاندی ھەدەپە و كەجەدە دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
2019-09-07 [10:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە 07/09/2019 سەرۆك بارزانی و شاندی ھەدەپە و كەجەدە بە سەرۆكایەتی سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ھەدەپە و ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ھەدەپە لە توركیا تاوتوێ كران.

 

پێش كۆبوونەوەكە سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، مەبەست لە سەردانیكردنیان بۆ لای سەرۆك بارزانی وەرگرتنی بۆچوونی بەڕێزیانە لەسەر پرسە گەرمەكانی ناوچەكە، بەو پێیەی سەرۆك بارزانی بۆ كورد و گەلان سەركردەیەكی گرنگە.

 

تەمەللی گوتیشی: "بەڕێز مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گرنگ و پێشەنگە. ئەو نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ سیاسەتی ناوچەکە گرنگە".

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی دەدەن. بۆ ئەمەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.

 

ئەمڕۆ شاندێكی ھاوبەشی ھەدەپە كەجەدە بە سەرۆكایەتی سەزای تەمللی ھاوسەرۆكی ھەدەپە و بەردان ئۆزتورك، ھاوسەرۆكی كەجەدە گەیشتە ھەولێر و بڕیارە لە ماوەی چوار رۆژدا چەندین دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجامبدەن.





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad