English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران كه‌شتییه‌كی به‌ سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
2019-09-07 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسێكی هه‌واڵی نیمچه‌ فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، له‌ كه‌نداودا ئێشكگرانی كه‌ناراوه‌كانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانیان كه‌ 12 هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز فلبینی بوون، ده‌ست به‌سه‌ر كردوه‌ و تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خستۆته‌ پاڵیان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌و ئاژانسه‌ وتی، ئه‌و كه‌شتییه‌ نزیكه‌ی 248 هه‌زار تۆن وزه‌ی دیزلی بار كردوه‌.

ئێران رووبه‌رووی پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی وزه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ له‌ رێگه‌ی وشكانی و له‌ رێگه‌ی ده‌ریایی بۆ وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێته‌وه‌، پێشتریش ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتی دا گرتووه‌ و رایگه‌یاندوه‌ بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وت به‌كار هاتووه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad