English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەر ئەم نیشانانەت هەبوو ئەوا بزانە ڤیتامین A لەلەشتدا کەمە
2019-09-07 [01:32 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ڤیتامین A یەکێکە لەو ڤیتامینانەی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی لەلەشدا لەوانەش بەهێزبوونی بەرگری لەش ، باش بوونی بینای چاو، هەبوونی پێستێکی تەندروست ، دەتوانرێت بە دوڕێگا ڤیتامین A ی بۆ لەش دابین بکرێت یەکێکیان لەڕێگەی حەبەوە یەکێکیشیان لەڕێگەی خواردنەکانی وەک، گوشتی سور، ماسی، هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، و هەندێک جۆری میوە وەک میوە ڕەنگ سوورو زەردەکان.

کەمیشی لەلەشدا هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی ئەم نیشانانە.

 

ـ ووشک بوونی پێست: ڤیتامین ئەی زۆر گرنگە لەدروست بوونی خانەی نوێدا ،بۆیە کەمیشی دەبێتە هۆی ووشک بوونی پێست و نەخۆشی ئێکزیما.

 

ـ ووشکبوونەوەی چاو: کەمی ڤیتامین ئەی دەبێتەهۆی کوێری، ووشکبوونەوەی چاو لەناوچونی بیلبیلەی چاو.

 

ـ شەوکوێری: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە شەوکوێری هۆکاری سەرەکی کەمی ڤیتامین ئەیە.

 

ـ کێشەی سکپڕبوون: ڤیتامین ئەی بۆ هەردوو ڕەگەز ژن و پیاو گرنگە گەر هەریەک لەم دوانە ئەم ڤیتامینەیان کەمبێ ڕەنگە نەتوانن مناڵیان ببێت.

 

ـ کەمی گەشە لەمنداڵدا : ڤیتامین ئەی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ. بۆیە کەمی هۆکارە بۆ لاوازی گەشەی منداڵ.

 

ـ هەوکردنی قوڕگ و سنگ: زوو زوو توشبوون بەهەوکردن بەتایبەتی لە قوڕگ و سنگدا هۆکارەکەی بۆ کەمی ڤیتامین ئەی دەگەڕێتەوە.

 

ـ زیپکە: لەدوو لێکۆڵینەوەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کەمی ڤیتامین ئەی دەبێتە هۆی هەبوونی زیپکە لەسەر پێست.





ئەم هەواڵە 12187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad