English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وان... شوێنه‌واری پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزرایه‌وه‌
2019-09-07 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌سه‌ر مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا  كاری هه‌ڵكه‌ندن له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری قه‌ڵای وان ئه‌نجامده‌درێت، له‌ ئه‌نجامدا دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه‌، مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن تیمێكی ٥٠ كه‌سیی، سه‌رجه‌میان له‌ زانكۆ جۆراوجۆره‌كان، زانا و شوێنه‌وارناسن، به‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شوێنه‌وارناسیی و مێژوو له‌ ناوچه‌ی وان، و مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئیستانبوڵ، دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری قه‌ڵای وان، درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌و كارانه‌دا كه‌ پێشتر له‌نێو ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون، پێكهاته‌ی مێژوویی وان و چه‌ند شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌می ئاراراتییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌، دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی قاپێكی گڵین و گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه‌، كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشوودرێژانه‌ترین كاری هه‌ڵكه‌ندنیان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن وتی، بۆ ئێمه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو.

ئه‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ ته‌پۆڵكه‌كه‌ له‌ رووی مێژووی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ گرنگیی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ و رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند شتێكمان دۆزینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون. ده‌ستمان به‌ گۆزه‌ و قاپه‌ گڵینه‌ به‌كارهێنراوه‌كان، ماڵه‌كان، پاشماوه‌ی پێكهاته‌كانی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری وان گه‌یشت. ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو. چونكه‌ له‌ماوه‌ی ٦٠ ساڵی رابردوودا، شتی له‌وشێوه‌یه‌ له‌ وان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌

كۆنیار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ وان خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینه‌ و رایگه‌یاند "ده‌ستمان به‌ ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ گه‌یشت كه‌ له‌ یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، واته‌ به‌ر له‌ سێ هه‌زار و ٥٠٠ ساڵ له‌ وان ژیاون. دوو جۆر ماڵمان دۆزیونه‌ته‌وه‌. یه‌كێكیان بازنه‌یی و ئه‌وی دیكه‌یان چوارگۆشه‌ییه‌.

كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، له‌ خانووی سێ مه‌تر چوارگۆشه‌ی خشتدا ژیاون. به‌ ئاژه‌ڵداریی و كه‌مێكیش به‌ كشتوكاڵه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوون. ته‌نها خانووه‌كانیان نه‌كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ستمان، به‌ڵكو دۆخی ژیانیان، خواردنه‌كانیان، قاپه‌ گڵینه‌كان و گۆزه‌كانیان له‌ رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێوه‌، هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".

دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار باسی له‌وه‌كرد له‌ میانی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندندا، قاپی گڵین و گۆزه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هی ٦-٧ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌رن، و پاشماوه‌كانی قۆناغی حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ورده‌ ورده‌ ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌مه‌ش له‌ رووی شوێنه‌وارناسیی شاره‌كانه‌وه‌، مایه‌ی دڵخۆشییه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad