English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەفتەی داهاتوو پێنج وەزیر بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن
2019-09-07 [04:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی په‌رلمان، پێنج وەزیر بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، به‌بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ مەرامی سیاسی لەپشت بانگھێشتکردنی وەزیرەکانەوە ھەیە.

دکتۆر مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاند، بڕیارە هەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی وەرزی نوێ بکاته‌وه‌ لە کۆبوونەوەی داھاتوودا پێنج وەزیری کابینەی دکتۆر عادل عەبدولمەھدی بانگھێشتی پەرلەمان کراون، وتیشی، پێم وایە مەرامی سیاسی لەپشت بانگھێشتی وەزیرەکانی حکوومەتی عێراقەوە ھەیە، ھەندێ کوتلە ئامانجی خۆیان لە بانگھێشتکردنی وەزیرەکانی حکوومەت ھەیە.

مه‌یاده‌ نه‌جار باسی له‌وه‌ كرد، لەنێو ھۆڵی پەرلەماندا چەند مەلەفێک لەگەڵ وەزیرە بانگھێشتکراوەکان باس دەکرێن، بەڵام ئەو پرسانەی وەزیرەکانی لەسەر دێنە پەرلەمان نھێنی نین، واتە ڕەخنەگرتن نییە لە راپه‌ڕاندنی کاری وەزارەتەکان.

ئاماژەی به‌وه‌دا، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵییش بدرێت، ئێمە کۆمەڵێک تێبینیمان ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لەنێو پڕۆژەیاساکەدا جێگیر بکرێن، ھیوا خوازین تێبینیی ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن، ئینجا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad