English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد تره‌مپ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان ڕاگرت
2019-09-08 [05:35 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای گرتنه‌ ئه‌ستوی رووداوه‌كه‌ی كابول، دانووسته‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڵپه‌سارد.

دوای كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان و برینداربوونی 11 كه‌سی دیكه‌، تره‌مپ دژی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كان بڕیاری دا.

تره‌مپ ئاشكراشیكرد، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤیدی ویلایه‌تی ماریلاند، هه‌روه‌ها واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ش هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان.

تره‌مپ له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه‌ی كابوڵی گرته‌ ئه‌ستۆ، گفتوگۆكانم هه‌ڵپه‌سارد.

ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان دوای 18 ساڵ له‌ شه‌ڕی نێوانیان له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر 9 خولی دانووستانیان ئه‌نجامداوه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان. 

 





ئەم هەواڵە 856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad