English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كرده‌وه‌كانی ئێران نیگه‌رانه‌
2019-09-08 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لەوەی ئێران بە تەواوی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بچێتە دەرەوە، بۆیە لەدوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە و گەڕانەوە سزاکانی سەرئێران، بەردەوام داوا لە ئێران دەکات پابەندی رێککەوتنەکە بێت بەڵام ئێران ئەو داواکارییانە رەتدەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ فێدریکا مۆگێرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کۆتایی بە سنووردارکردنی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی زانستی ئەتۆمیی خۆیان دێنن. 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، جەواد زەریف لە نامەکەدا رایگەیاندووە ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە وردەکاری راگرتنی پابەندیی ئێران بە خاڵەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئاگاداردەکەنەوە. 

هاوکات مایا کۆسیانچیچ، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پابەندیی یەکێتی ئەوروپاش بەستراوەتەوە بە پابەندیی تەواوی ئێران بە رێککەوتنەکەوە، ئەگەر ئێران پابەندی ریککەوتنی ئەتۆمی نەبێت یەکێتی ئەوروپاش پابەند نابێت.

کارلۆس مارتین روویس، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانییە هەمیشە دووبارەکراوەکانی ئەوروپییەکانی سەبارەت بە ئاستی پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دەربڕی و گوتی: " ئێمە هێشتا زۆر نیگەرانین لە تێپەڕاندنی ئاستی پابەندبوونەکانی ئێران بە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، کە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا دیاریکراوە. ئێمە ئەم چالاکییانە پێچەوانەی بڕگەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەبینین و داوا لە ئێران دەکەین هەنگاوی پێچەوانە بنێت و شتێك نەکات کە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەناوبەرێت".

بەڵام نیگەرانییەکانی برۆکسل لای ئێرانییەکان گرنگ نییە. محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە فەرمی کەمکردنەوەی ئاستی پابەندبوونەکانی وڵاتەکەی بە بڕگەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە یەکێتی ئەوروپا راگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای هەڕەشەکانی رووحانی بوو کە لەرۆژی 4ی ئەم مانگە ئاراستەی رۆژئاوای کردن لەژێر ناونیشانی، "پابەندبوونمان بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە یەکسانە بە پێدانی 15 ملیار دۆلار وەک پارەی نەوتی سڕکراوی 3 مانگی ئێران".

 





ئەم هەواڵە 1021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad