English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیمارک هێزێکى سەربازى رەوانەى رۆژئاواى کوردستان دەکات
2019-09-08 [06:16 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


سەرۆک وەزیرانى دانیمار بریاریدا بە رەوانەکردنى ژمارەیەک لە سەربازانى وڵاتەکەى بۆ رۆژئاواى کوردستان.

بەپێی هەواڵى میدیاکانى ئەمریکا مێتێ فرێدریكسن سه‌رۆكوه‌زیرانی دانیمار رایگەیاندوە، لەچوارچێوەى هاوپەیمانییەتى دژى داعش وڵاتەکە ژمارەیەک لە سەربازەکانى رەوانەى سوریا دەکات و لە باکورى سوریا جێگیر دەبن.

لەبەرامبەردا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) خۆشحاڵى خۆى به‌ بڕیاره‌كه‌ی دانیمارك بۆ ناردنی سه‌رباز بۆ سووریا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش راگەیاند.

ئاماژەى بەوەشکردوە، رەوانەکردنى ئەو هێزە به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردنە له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌قامگیركردنی سرووشتیی و درێژه‌دان به‌ هاوبه‌شییكردن له‌م ئه‌رك و لێپرسراوێتییه‌ گرنگه‌دا لە رووبەرووبوونەوەى تیرۆردا.
لەراگەیەنراوەکەى پنتاگۆن ئەوەش هاتووە، هاوبه‌شه‌ دانیماركییه‌كانمان له‌پێناو سه‌قامگیریی و ئاسایشدا له‌ باكووری سووریا، كار له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".

پیشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا داواى لە وڵاتانى ئەوروپا کردبوو کە هێز رەوانەى سوریا بکەن و بەشداری بکەن لەشەڕى دژى پاشماوەکانى داعش.





ئەم هەواڵە 2638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad