English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و سووریا ناوچه‌یه‌كی بازرگانی له‌ نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌
2019-09-08 [06:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و سووریا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له‌ نێوانیان.

ناوچه‌ی ده‌ستنیشانكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ده‌روازه‌ی سنووریی قائیمی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌.

بڕیار بوو دوێنێ ده‌روازه‌كه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دواخرا بۆ سێ رۆژی دیكه‌. به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوبوونی كاره‌كانی.

سێ ده‌روازه‌ی سنووریی عێراق و سووریا به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌. له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار، ده‌روازه‌ی قائیم به‌ دیوی عێراقدا و ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به‌ رووی سووریادا گرنگترینیانه‌.

ده‌روازه‌كانی دیكه‌ بریتین، له‌ (وه‌لید/ ئه‌لته‌نف، ره‌بیعه‌/ ئه‌لیعربیه‌).

له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ی نێوان عێراق و سووریا داخرابوون. 





ئەم هەواڵە 973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad