English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیندار زێباری: حکوومەتی هەرێم بەشداری لە گفتوگۆكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات
2019-09-08 [06:27 AM]

ZNA-هەولێر


حکوومەتی هەرێم بەشداری لە گفتوگۆكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەکات کە بڕیارە لە رۆژانی 10 و 11ی ئەیلولی 2019 خولی 22ی لیژنەی تایبەت بە مافەکانی کەم ئەندامان (CRPD) لە بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ ببەسترێت.

د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەشداری کردنی هەرێم لە چوارچێوی لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامانەی پەیوەستن بە مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دادی حکوومەتی فیدراڵە بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستانە  لەو رێککەوتننامانە.  حکوومەتی هەرێم هەوڵدەدات لە گفتوگۆکانی خولی 22می لیژنەی تایبەت بە مافەکانی کەم ئەندامان (CRPD) گشت  ئەو یاسا و رێنمایی و هەنگاوە کرداریانە بخاتە روو کە لە بواری پاراستن و خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەم ئەندامان لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بەو راسپاردانەی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە لیژنەی رێککەوتننامەی پاراستنی مافی کەم ئەندامان و  ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان پێکراوە گوتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم ئەندامان هەنگاوی زۆری ناوە کە بەشێکیان لە ئاست خواستی حکومەت نین ئەمەش بە هۆی ئەو تەحەدیات و  ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی هەرێم بوونەوە لە دوای شەڕی داعش و قەیرانی ئابوورییەوە و هاتنی زیاتر لە ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بۆ هەرێم. بەڵام  حکوومەتی هەرێم هەوڵیداوە بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست داخوازییەکانیان بۆ فەراهەم بکات. گرنگترین ئەو هەنگاوانەش بریتی بوو لە یاسای ژمارە (22ی ساڵی2011) یاسای  ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئەو رێنماییانە دواتر دەرچوون لە بوارەکانی (تەندروستی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، کار، پیشەیی، رۆشنبیری و وەرزشی)".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی  ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە هەرێمی کوردستان 916 ھەزار و 95 کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، لەوانە 142 ھەزار و 54 نێرینە و 774 ھەزار و 41 مێینەن کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون.  شایەنی باسە نوێنەری حکوومەتی هەرێم ئەندامە لە لیژنەی نیشتمانیی نووسینەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی داد کە تایبەتە بە وەڵامدانەوەی ئەو راسپاردە و پرسیارانەی لە لایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێن. لە میانەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا پابەندبوونەکانی هەرێم و ئەو یاسا و رێنمایی و هەنگاوە کرداریانە دەخاتە روو کە حکوومەتی هەرێمی ئەنجامیداون لە میانەی ئەو پابەندبوونە".

 





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad