English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... نۆ كه‌رتی عەلوە داخران
2019-09-08 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هواڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی كرێی به‌رهه‌مه‌كان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك نوسینگەی لە عەلوەی سلێمانی ڕووبەڕووی داخستن و رێكاری یاسایی دەكاتەوە و قائیمقامیش دەڵێت؛ هەر جوتیارێك عمولەی لێوەر گیرا لیژنەهاوبەشەكان ئاگادار بكاتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019 لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەهاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران (9) نوسینگە( قاطع)ی لەعەلوەی شاری سلێمانی داخست.

پێشتر و چەند جارێك ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆبونەوەكانی لەگەڵ خاوەن نوسینگەكانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاندووە؛ بەمەبەستی پشتگیری كردن لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە نابێت نوسینگەكان عمولە لە جوتیار وەربگرن بەڵكو تەنها لە كڕیار وەردەگیرێت، بۆیە هەر شوێنێك عمولە لە جوتیار وەربگرێت روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە هەروەها ئاگاداری دراوە بە جوتیاران لەكاتی وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.

ئەو كه‌رتانه‌ ڕووبەڕووی داخستن بوونەوە هەریەكەلە ژمارە (179،177،175،172،170،62،39،35،34)ن و خاوەنەكانیان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 1198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad