English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان غەم و پەژارەی خۆی بۆ مەرگی مینهەڵگرەوەیەک دەردەبڕێت
2019-09-08 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یۆنامی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، مارتا روێداس، هەماهەنگسازی مرۆییی نەتەوە یەکگرتوەکان غەم و پەژارەی خۆی سەبارەت بە مەرگی مینهەڵگرەوەیەک دەردەبڕێت کە بۆ دەزگایەکی هەڵگرتنەوەی مینی سویسڕی، کە بارەگاکەی لە ژنێڤە، کاری دەکرد و لە ٣ی ئەم مانگە لە کاتی کاری مرۆیی پاککردنەوەی میندا لە ناوچەیەکی باشووری موسڵ گیانی لە دەستدا.

 

خاتو روێداس بە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مرۆییەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو، براندۆن پینسۆن، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و هاوەڵان و تەواوی کۆمەڵگای مرۆیی دەکات.

 

لەمبارەوە وتی، " لە ڕاستیدا بە داخەوە بواری مرۆیی کارکەر ێکی قارەمانی لە دەستدا کە گیانی خۆی لە پێناو ڕزگارکردنی خەڵکی تردا بەخت کرد. ئەو کارە مین پاککردنەوەی کە کۆچکردوو کاری تێدا دەکرد گرنگییەکی لەڕادەبەدەری هەیە لە ناوچە رزگارکراوەکاندا بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان. "

 

ژمارەیەک لە رێکخراوی تایبەتمەند سەرقاڵی کاری مین پاککردنەوەن لەو ناوچانەی کە لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کراون بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەڵگرتنەوەی مینی عێراقی وێڕای ڕۆژانە ڕوبەڕوبوونەوەیان بە چەندان مەترسی وەک پارچەی نەتەقیوی بەجێماوی بەربڵاو.





ئەم هەواڵە 8101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad