English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: یەکێتیی ئەوروپا بە رێک‌کەوتنە ئەتۆمییەکان پابەند نییە
کۆرنێل فروتا و عەلی‌ئەکبەر سالحی
2019-09-08 [11:15 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران، یەکێتی ئەوروپا بە پابەندنەبون بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە تۆمەتبار دەکات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئەتۆمییش داوا دەکات ئێران پابەندی ئەو رێککەوتنە بێت

کۆرنێل فروتا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئەتۆمی به‌ وه‌کاله‌ت لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئێران رایگەیاند؛ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئامادەیە پیشەییانە هاوکاریی لایەنەکان بێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەو هاوکات هیوای خوازی ئێران پابەندی ئەو رێککەوتنە بێت.

لە بەرانبەریشدا عەلی ئەکبەر ساڵحی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئەتۆمی ئێران ڕایگه‌یاند،  ئه‌ورووپا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نه‌بووه‌ و ئەوانیش بۆ ئەوە هه‌نگاوی سێهه‌ممان هه‌ڵبژاردووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پیشتر جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا رایگەیاندبوو، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی سەردانی ئێرانی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکییە ئەتۆمییە نهێنییەکانی تاران.

 

 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad