English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌
2019-09-08 [11:52 AM]

ZNA-هەولێر



شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و عه‌لی عه‌ولا ئه‌حمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران.

له‌ دانیشتنێكدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا و به‌هێزتركردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌نێوان دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ پێویست زانرا

دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌شی نێوانیان كه‌ له‌ راییكردنی كاروباری رۆژانه‌دا پێویستیان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دوولایه‌نه‌ هه‌یه‌، تاوتوێ كرا.

 شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان موفق محمود محمد سه‌رۆكی داواكاری گشتی عێراقی و دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری عێراق و سالم محه‌مه‌د نوری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و عه‌بدولكه‌ریم خدر عه‌زیز  سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك كه‌ به‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران كه‌ پێكهاتبوو له‌  دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر برایم ئیسماعیل حه‌مه‌د سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی.

 





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad