English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترامپ كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
2019-09-08 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 12 كه‌س له‌ نێوانیان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌بوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ زنجیره‌یه‌ تویتی خۆیدا وتی، پێشتر ره‌زامه‌ندی نیشاندا یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كامپ دیڤید كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تالیبان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌پرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

بڕیاریش بوو ترامپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غه‌نی كۆبێته‌وه‌.

دووشه‌ممه‌ی رابردوو، نێرده‌ی تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زه‌لمای خه‌لیل زاد، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ تالیبان ئه‌نجام دراوه‌.

ترامپ بزوتنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ هه‌وڵی نانه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی زیاتر بسه‌پێنێت.

ترامپ وتی، به‌داخه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ژموونی ساخته‌، تالیبان بڕیاری دا هێرش له‌ كابول ئه‌نجام بدات و یه‌كێك له‌ سه‌ربازانمان گیانی له‌ده‌ست دا.

باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاری دا ده‌ستبه‌جێ كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، گفتوگۆی ئاشتی ده‌وه‌ستێت.

ئه‌مه‌ریكا 14 هه‌زار سه‌رباز له‌ ئه‌فغانستان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، بڕیار بوو به‌پێی رێككه‌وتنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 20 هه‌فته‌ 5400 سه‌رباز بكێشێته‌وه‌.

 

بی بی سی





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad