ZNA-هەولێر
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، په‌لاماری كه‌مپێكی تایبه‌ت به نیشته‌جێكردنی خێزانه‌كانی داعشیان دا له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق.
ملازم نو‌عمان جبوری، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو په‌لاماری كه‌مپێكیان داوه له قه‌زای شه‌رگات باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعشی تیادا نیشته‌جێكراوه.
نو‌عمان جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له میانی په‌لاماره‌كه‌دا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزێكی سوپا كه راسپێردراوه بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه و چه‌كداره‌كاندا، روویداوه.
ملازم نو‌عمان جبوری باسی له‌وه‌شكرد كه له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانهكهدا، یه‌ك سه‌رباز برینداربوو، به‌ڵام خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و گوتی: "له میانی ١٠ رۆژدا، ئه‌مه سێیه‌م جاره په‌لاماری كه‌مپه‌كه ده‌درێت.
له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، كاربه‌ده‌ستانی عێراق، سه‌دان خێزانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان له كه‌مپی ئاواره‌كان له شاری مووسڵه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه له قه‌زای شه‌رگات باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
ئەم هەواڵە 6700جار خوێندراوەتەوە |