English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریی کۆتایی خولی بارزانیی نەمر، لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا ئەنجام دەدرێت
2019-09-08 [12:18 PM]

ZNA- هه‌ولێر


پاش دابڕانی بۆ ماوەی ٩ ساڵ جارێکی تر خولی بارزانی نەمر لەسەر ئاستی کوردستان کرایەوە، خولەکە لە لایەن یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لەسەر ئاستی ناوەندە باڵاکان خولەکە بەڕێوە چوو، کە ٢٨ تیپ بەشدارییان کردبوو، یارییەکانیش گەیشتنە کۆتایی و هەریەک لە ناوەندەکانی کەرکووک و دەروبەری سلێمانی گەیشتنە یاریی کۆتایی، بە گوتەی بەرێوەبەرانی خولەکەیش، ڕەنگە یاریی کۆتایی لە یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەڕێوە بچێت.

یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین
یارییەکانی خولی بارزانی نەمر گەیشتە یاری کۆتایی، کە ئەمساڵ دوای دابڕانی بۆ ماوەی ٩ ساڵ لەسەر ئاستی کوردستان خولەکە بۆ ٢٨ ناوەندی باڵا بەڕێوە چوو، لە قۆناغی پێش کۆتایی هەریەک لە ناوەندەکانی کەرکووک و ئاکرێ و دەروبەری سلێمانی و سۆران گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین و یارییەکانیش لەسەر یاریگەی دووەمی فڕانسۆ هەریری و بنەسڵاوە بەڕێوەچوون.
لە قۆناغی پێش کۆتایی ناوەندی کەرکووک و ئاکرێ بە یەک گەیشتن و تیایدا ناوەندی کەرکووک بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاری دووەمیشدا ناوەندی دەوروبەری سلێمانی توانی سەربکەوێت بەسەر ناوەندی سۆران بە شەش گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ و هەردوو ناوەندی دەوروبەری سلێمانی و کەرکووک گەیشتنە یاری کۆتایی.

یاری کۆتایی خولی بارزانی نەمر
دوای تەواو بوونی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین بڕیار وایە یاری کۆتایی خولەکە لە نێوان هەردوو ناوەندی دەوروبەری سلێمانی و کەرکووک لەسەر یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ ئەنجام بدرێت، لەو بارەیەوە (ئازاد محەممەد) سەرپەرشتیاری گشتیی خولەکە گوتی: بڕیاریارمان دا کە یاریی کۆتایی لە ٢٥ ئەم مانگە و پێش دەسپێکردنی خولەکانی کوردستان ئەنجام بدەین، بە ئەگەرێکی زۆر یاری کۆتایی لە زاخۆ بەڕێوە دەبین و ڕەنگە سەرۆک مەسعوود بارزانیش لە یاریی کۆتایی ئامادەبێت، ئەگەری دووەمیش ئەوەیە ئەگەر لە زاخۆ یارییەکە نەکرا، لە یاریگەی دووەمی شەهید فڕانسۆ هەریری بەڕێوە بچێت.
هێمای بۆ ئەوەیش کرد کە گەرەکیانە یاریی کۆتایی بە شێوازێکی جیاواز و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر بەڕێوەبچێت و دوای تەواوبوونی یارییەکەیش خەڵات و دیاری بە سەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەش دەکەن.
خولی بارزانی نەمر لەلایەن یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە بە ڕێوەدەچێت و بڕیاریش وایە ساڵانی داهاتوو خولەکە بە شێوازێکی جیاواز و فراوانتر ئەنجام بدرێت.

 





ئەم هەواڵە 7147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad