English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ترامپ ده‌كات
2019-09-08 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند، بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی گیانی زیاتری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و زیانی زیاتریش به‌ ره‌سه‌نه‌ ئه‌مه‌رییكییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا، ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ گفتوگۆكان نیشاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌، جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕ تاكو كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ببیانییه‌كان كرده‌وه‌.

كه‌ناڵی "تلوع"ی ئه‌فغانی به‌یاننامه‌یه‌كی تاڵیبانی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ تاكو كۆتایی ئاماده‌یه‌، چاره‌سه‌ری سیاسی له‌بری شه‌ڕ هه‌ڵبژاردووه‌، وتیشی، بڕیاری وه‌ستاندنی گفتوگۆكان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و هه‌ڵوێستی دژه‌ گفتوگۆی خۆی ئاشكرا كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ هه‌موولایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گفتوگۆكان زه‌ره‌رنه‌ندتر ده‌بن.

بزوتنه‌وه‌ جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕ كرده‌وه‌ تاكو ته‌واوی هێزه‌كانی بیانی وه‌ده‌ر ده‌نێن.

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad