English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاگۆڕانكاری به‌رچاو روونه‌دات، دانوستانی كورد و حكومه‌تی سوریا به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت
2019-09-08 [01:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ته‌یموور ئه‌خمه‌تۆف چاودێری کاروباری تورکیا و کورد له‌ په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند، تا ئه‌و کاته‌ی گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاو له‌ سووریا ڕوو نه‌دات هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌ دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا نایه‌ته‌دی.

ته‌یموور ئه‌خمه‌تۆف رایگه‌یاند، روسیا نێوبژیوانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجام داوه‌. ڕێگایه‌کی زۆر بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ئارادایه‌ و هه‌ردوولاش گفتوگۆیان کردووه‌ و ئاگایان له‌ داواکارییه‌کانی یه‌کتر هه‌یه‌. وتیشی، پێده‌چێت هه‌ردوولا ئاماده‌ نیین له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان سازش بکه‌ن.

باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ردوولا چاوه‌ڕوانی قۆناغی دواتری به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌کانی سووریان به‌ڵکوو دۆخه‌که‌ گۆرانی به‌سه‌ردا بێت. ره‌نگه‌ ئه‌مریکا ناچار بێت سووریا به‌جێبێڵێت، له‌و ئه‌گه‌ره‌دا کورد به‌و ئه‌نجامه‌ ده‌گات که‌ ئه‌مه‌ دوایین شانسی ئه‌وانه‌ بۆ دانووستانی ئاشتییانه‌‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق‌.

روونی كرده‌وه‌، بۆیه‌ به‌بێ گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له‌ سووریا دۆخی دانووستانی نێوان دیمه‌شق و کوردی سووریا گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نایێت به‌ڵام هێشتا ده‌رگاکانی گفتوگۆ کراوه‌یه‌ و ڕووسیا پاكێجێكی بۆ دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق پێشنیار کردووه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad