English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هه‌ده‌په‌ كرد
2019-09-08 [03:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2019/9/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) بە سەرۆکایەتی سزایی تەمەللی کرد.

 

هاوسەرۆکی HDP، سزایی تەمەللی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگێڕێت. گوتیشی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، کە شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لە هەر هەنگاوێك دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.





ئەم هەواڵە 2932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad