ZNA- ھەولێر نادالی دووه‌می ریزبه‌ندی جیهان، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی ئه‌مریكادا، كه له نیۆیۆرك ئه‌نجامدرا، رووبه‌ڕووی دانێل مێدڤێدێڤی تێنسزانی رووسی بووه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆماركرد.
له‌ئه‌نجامدا یاریزانه ئیسپانیه‌كه له یارییه‌كی ماراسۆنیدا دوای 4 كاژمێر و 50 خوله‌كی یاریه‌كه، توانی به زه‌حمه‌ت له تێنسزانه رووسییه گه‌نجه‌كه‌ی برده‌وه، به ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر دوو.
نادال كه ئه‌مه چواره‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی ئه‌مریكا بوو به‌ده‌ستیبهێنێت، بووه خاوه‌نی 19 نازناوی گراند سلام، كه ته‌نیا نازناوێكی كه‌متره له فێدرێر، ركابه‌ره ههمیشهییهكهشیان نوڤاك جۆكۆڤیچی سربیش خاوه‌نی 16 نازناوه.
ئەم هەواڵە 6991جار خوێندراوەتەوە |