English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ئیسپانیا به‌ئاسانی شەشەم بردنەوەی تۆمارکرد
2019-09-09 [07:08 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاریه‌كانی رکابەری پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2020، هەڵبژاردەی ئیسپانیا شەشەم بردنەوەی لەسەر یەکی تۆمارکرد.

 

ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی دوورگەکانی فارۆ و یارییەکەی بە ئاسانی و بە چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

 

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 رۆدریگۆ مۆرینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و یاریه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا و لەخولەکی 50 مۆرینیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، دواتر لە کاتی زیادکراودا پاکۆ ئالکاسێر ته‌نها له‌ یه‌ك خوله‌كدا دوو گۆڵی لەسەریەکی خێرای بۆ ماتادۆرەکان تۆمارکرد.

 

ئیسپانیا  گشت یاریه‌كانی بردووته‌وه‌ و 18 خاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌، یەکەمی گروپەکەی داگیرکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 1168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad