English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژێک پشوو راگەیاندرا
2019-09-09 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


پشووی ساڵیادی گیان لەدەستدانی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێیەمی شیعەکان، راگەیەندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2019، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە (سبەی)، لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی عێراق، پشووی فەرمییە.

پشووەکە کەرکووک، خانەقین، خورماتوو، مەخمور و شنگالیش دەگرێتەوە، کە شار و ناوچەی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ئیمام حوسێن، کە کوڕی ئیمام عەلیی ئامۆزای پێغەمبەری ئیسلامە، دوای باوکی و حەسەنی برای، شیعەکان بە ئیمامی دووەمی خۆیانی دەزانن و ساڵانە لە رۆژی 10ـی موحەڕەم (بە رۆژژمێری کۆچی)، یادی گیان لەدەستدانی دەکەنەوە.

ئەو ئیمامەی شیعەکان، کە مسوڵمانانی سوننەمەزهەبیش بە یەکێک لە پێشەواکانی خۆیانی دەزانن، لە رۆژی 10ـی موحەرەمی ساڵی 626 کۆچی (ساڵی 680ـی زاینی)، لە کەربەلا لە باشووری عێراق، گیانی لەدەست داوە.

 





ئەم هەواڵە 7168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad