English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتنێک
2019-09-09 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/9/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە عێراق کرد و چه‌ند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كردووه‌.

 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بگەینە رێککەوتن بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانمان پارێزراو بن.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  روونیکردەوە کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، بەڵام هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام ، بەردەوام پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران کردووە و هاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون.

 

لە بارەی دۆخی کەرکووکیش هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور و ئاساییکردنەوەی باردۆخی دەڤەرەکە.





ئەم هەواڵە 1399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad