English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌لاحه‌دین... 15 تیرۆرست كوژران خۆكوژیان له‌ناو بووه‌
2019-09-09 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌كانی متێبیجه‌  بیابانه‌كانی سه‌لاحه‌دین له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زین و توانیان 15 چه‌كداری رێكخراوی داعش بكوژن و نۆی دیكه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، هێزه‌كانیان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پرۆسه‌یه‌كی دابه‌زینیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی متێبیجه‌ و بیابانه‌كانی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام دا، له‌ ئه‌نجامدا 15 تیرۆرست كوژران كه‌ خۆكوژیان تێدا بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توانرا نۆ كه‌سیش ده‌ستگیر بكه‌ن و چه‌ندین ئه‌شكه‌وت و تۆنێل و سه‌ربازگه‌ی داعش به‌ بۆردومانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان خاپور كرا.

 

عه‌ره‌بیه‌





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad