English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانشێز مان یونایتد تووشی شۆک دەکات 
2019-09-09 [03:15 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یاریزانی شیلی ئەلکسیس سانشێز پلانی داناوە جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە یانەی مانشستەر یونایتد . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، سانشێز دەیەوێت دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی بە یەکجاری لە یانەی ئەنتەرمیلان بمێنێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سانشێز نایەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی مانشستەر یونایتد ، چونکە وا ھەست دەکات وەک پێویست پشتی پێنابەسترێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سانشێز لە یانەی مان یونایتد ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە لێی چاوەڕوان دەکرا، لەبەر ئەمە ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن چووتە یانەی ئەنتەرمیلان و لە پێکھاتەی یانە ئیتاڵیەکە بەشێوەی سەرەکی یاری دەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad