English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا : سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا تاوتوێدەکەین
2019-09-10 [05:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمریکا جارێکی دیکە پرسی سزادانی تورکیا دێنێتەوە بەرباس و دەیەوێت لەسەر کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس-400ـی رووسی ئەو وڵاتە سزابدات.

 

ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئیدارەی ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکات لەسەر کڕینی سیستەمە مووشەکیەکەی رووسیا و لەو پرسە دەڕوانن، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدراوە. هیچ وردەکارییەکی دیکەیشی ئاشکرا نەکرد. 

 

چاوەڕێدەکرێت قسەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار هەبێت و دایبەزێنێت.

 

ئەمریکا ناڕازییە لە کڕینی سیستەمە مووشەکییەکە لەلایەن ئەنقەرە و دەڵێت، ئەو رێککەوتنەی هەردوولا مەترسییە لەسەر ئاسایشی فڕۆکەی ئێف-35 و لەگەڵ سیستەمی بەرگریی ناتۆش یەک ناگرێتەوە، کە تورکیا و ئەمریکا ئەندامن تێیدا.





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad